سه‌رۆکی په‌رلەمانی عێراق نه‌یهێشت به‌یاننامه‌ی کوتڵه کوردستانیه‌کان بخوێندرێته‌وه
دکتۆر سه‌عید خۆشناو، نوێنه‌ری کوتله‌ی کوردستانیی په‌رله‌مانی عێراقی فیدڕاڵ به رادیۆ و ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند: سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی کوردستانی په‌رله‌مانی عێراق به‌یاننامه‌یه‌کیان سه‌باره‌ت به جووڵاندنی سوپای عێراقی له سنووری ناوچه دابڕێنراوه‌کان ئاماده کردبوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئوسامه نوجه‌یفی، سه‌رۆکی په‌رله‌مان رۆژی پێشتر واده‌ی دابوو، ئه‌مڕۆ نه‌یهێشت به‌یاننامه‌که له په‌رله‌مان بخوێندرێته‌وه.
سه‌عید خۆشناو گوتی: دوای ئه‌وه‌ی رۆژی رابردوو، ئه‌ندامانی کوردستانی گه‌ڕانه‌وه به‌غدا و له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌ن و کوتله‌کانی په‌رله‌مان کۆبوونه‌وه، به‌یاننامه‌یه‌کیان به سه‌باره‌ت به جوڵاندنی سوپای عێراق له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی یاساوه ئاماده‌کرد که به دڵی هه‌موو کوتله‌کانی دیکه‌ش بوو. سه‌رۆکی په‌رله‌مانیش پێی باش بوو به‌یاننامه‌که له دانیشتنی فه‌رمیی په‌رله‌ماندا بخوێندرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به بیانووی ئه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌شداریی په‌رله‌مانتا‌ران ته‌واو نییه، ئیزنی خوێندنه‌وه‌ی نه‌دا.
ئه‌م نوێنه‌ره‌ی په‌رله‌مانی عێراق گوتی: دواتر له پرێس‌کۆنفڕانسێکی رۆژنامه‌نووسیدا، به ئاماده‌بوونی هه‌موو په‌رله‌مانتا‌ره کوردستانیه‌کان، به‌یاننامه‌که به دوو زمانی کوردی و عه‌ره‌بی له لایه‌ن مامۆستا عه‌لی باپیره‌وه خۆێندرایه‌وه.
