ئه‌مرۆ په‌رله‌مانی عێراق خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه یاسای بودجه ده‌كات
له‌باره‌ی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مرۆی په‌رله‌مانه‌وه، په‌رله‌مانتاری لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌په‌رله‌مانی عێراق، سامان فه‌وزی، به‌ئاوێنه‌نیوزی راگه‌یاند، به‌پێی كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه، خوێندنه‌وه‌ی دووهمو گفتوگۆكان له‌سه‌ر پرۆژه یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی داهاتوو ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
سامان فه‌وزی وتیشی، هه‌ر له‌دانیشتنه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌ریه‌ك له‌پرۆژه یاساكانی چاودێریكردنی كه‌مئه‌ندامان‌و خاوه‌ن پێداویستییه تایبهتییهكانو خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ هه‌مواری پرۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنی قه‌زاو ناحییهكانو چه‌ند پرۆژه یاسایه‌كی دیكه ده‌كرێت.
ناوبراو رونیكرده‌وه كه له‌دانیشتنه‌كه‌دا ده‌سته‌ی نه‌زاهه به‌یاننامه‌یه‌ك پێشكه‌ش ده‌كه‌ن له‌باره‌ی كارهكانیانهوهو ئه‌و رێگرییانه‌ی بۆ ده‌سته‌كه‌یان دروستده‌كرێت له‌یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و سكاڵایانه‌ی ده‌چێته به‌رده‌م ده‌سته‌كه‌یان.
به‌پێی ره‌شنووسی بودجه، بودجه‌ی ساڵی 2013ی عێراق له 138 ترلیۆن دیناره‌و 14 ترلیۆن‌و 400 ملیار دیناری به‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێت.
