ئەنجومەنی نوێنەران میوانداری نوری مالکی دەکات
واش چاوەڕواندەکرێت لە ماوەی دوو مانگی داھاتوو دا بودجە پەسەندبکرێت.
مەحما خەلیل بڕیاردەری لیژنەی ئابووریی ئەنجومەنی نوێنەران لەوبارەیەوە بە ناوەندی ھەواڵی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی راگەیاند، وێڕای ئاستەنگە زۆرەکانی نێو پرۆژە یاساکە، بەڵام پێشبینیدەکرێت ھەتا کۆتایی مانگی داھاتوو بودجە پەسەندبکرێت.
جێی ئاماژەیە رۆژی ٢٣ی تشرینی یەکەمی رابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بودجەی گشتی ساڵی ٢٠١٣ی پەسەندکرد کە بڕەکەی دەگاتە زیاتر لە ١١٨ ملیار دۆلارو لە بودجەکەدا نرخی یەک بەرمیل نەوت بە ٩٠ دۆلاری ئەمریکی مەزەندە کراوە، بەپێی پرۆژە یاسای بودجە، عێراق رۆژانە بڕی دوو ملیۆن و ٩٠٠ ھەزار بەرمیل ھەناردە دەکات کە ٢٥٠ ھەزار بەرمیلی لە ھەرێمی کوردستانەوە دەبێت.
