په‌رله‌مانتارانی كورد ده‌گه‌ڕێنه‌وه به‌غدا
له‌و باره‌یه‌وه شێخ فاتیح داراغایی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ئێن ئاڕتی ڕاگه‌یاند \"سبه‌ینێ كۆبونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستپێده‌كاته‌وه و له‌به‌رنامه‌ی كاری كۆبونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانیشدا خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م بۆپڕۆژه یاسای بودجه ی ساڵی 2013 ی عێراق و حساباتی خیتامی ساڵی 2012 ده‌كرێت\"".
داراغایی وتیشی \""یه‌كێك له بڕگه‌كانی به‌رنامه‌ی كاری سبه‌ینێی په‌رله‌مانی عێراق قسه‌كردنه له‌سه‌ر هێرشی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه\"".
گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی كورد بۆ به‌غدا له‌كاتێكدایه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك باسیان له‌وه‌كردووه گه‌ڕانه‌وه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی له‌به‌غداوه بۆ سلێمانی به‌هۆی ناڕازی بونیه‌وه بووه له‌سیاسه‌ته‌كانی مالكی.
هه‌رچه‌نده ئازاد جوندیانی وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایگه‌یاندبوو تاڵه‌بانی له هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی مالكی ناڕازییه‌و ئه‌گه‌ر مالكی به هه‌ڵوێسته‌كانیدا نه‌چێته‌وه هه‌ڵوێستی دیكه‌یان ده‌بێت، به‌ڵام یوسف زۆزانی یه‌كێكه له‌سه‌ركرده دیاره‌كانی نیشتیمانی كوردستان دوێنێ رایگه‌یاند بوونی تاڵه‌بانی له شاری سلێمانی‌و باره‌گای دووه‌می خۆی، وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك نییه له سیاسه‌ته‌كانی نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیران. "
