سعوودییه 7 هاووڵاتی عێراقی له سێداره دا
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق كه بۆ سایتی \"هه‌ولێر\"" نێردراوه، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه ئه‌وان تووشی سه‌رسوڕمان بوون له كاتێكدا هه‌ردوولا سه‌رقاڵی واژۆكردنی ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كن بۆ ئه‌وه‌ی حوكمدراوان ئاڵوگۆڕ پێ بكه‌ن، كه‌چی عه‌ره‌بستانی سعوودییه به شێوه‌یه‌كی كتوپڕ 7 هاووڵاتی عێراقی، كه پێشتر سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووبو، له‌سێداره دا.
به‌یاننامه‌كه نیگه‌رانیی حكوومه‌تی عێراقی له‌مه‌ڕ ئه‌م هه‌نگاوه پێشان داوه و ڕایگه‌یاندووه ده‌بێت حكوومه‌تی ڕیاز زانیاری له‌باره‌ی ئه‌م هه‌نگاوه‌وه بدات و داوایشی كردووه كه جێبه‌جێكردنی ئه‌م سزایه به‌سه‌ر گیراوه عێراقییه‌كاندا ڕابگیرێت."
