ئه‌مرۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق تاوتوێی بریاری راگرتنی قۆرمی خۆراك ده‌كات
له‌به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی ئاسمانی گه‌لی كوردستاندا، وەزیری بازرگانی عێراق، خەیروڵا حەسەن، رایگه‌یاند، كاتژمێر 10ی پێشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له ئه‌نجامده‌دات له‌باره‌ی بابه‌تی راگرتنی قۆرمی خۆراك، جگه له‌وه‌ش به‌ووته‌ی وه‌زیری بازرگانی، هه‌ر ئه‌مرۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی بازرگانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌باره‌ی هه‌مان بابه‌ته‌وه ئه‌نجامده‌دات.
له‌سه‌ر راسپارده‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق، ئەنجومەنی وەزیران بریاریدا سیسته‌می پسوڵه‌ی خۆراك هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌و له‌بری خۆراك، مانگانه پارە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشبکرێت.
به‌پێی بریاره‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق، لەرێكهوتی 1-3-2013 بریاره‌كه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و پاره‌كه‌ش به‌پێی ژماره‌ی ئه‌ندامانی خێزان دهبێتو بۆ هه‌ر ئه‌ندامێك 15 هه‌زار دینار خه‌رجده‌كرێت.
خەیروڵا حەسەن وتیشی، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی زیاتری خه‌ڵكی عێراق چوار پێشنیاری ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كردووه، ناوبراو جه‌ختیشیكرده‌وه كه وه‌زاره‌تی بازرگانی هیچ بریارێك جێبه‌جێ ناكات ئه‌گه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی عێراقدا نه‌بێت.
له‌چوارچێوه‌ی بڕیاری ژماره 986ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان كه به‌بڕیاری نه‌وت به‌رامبه‌ر خۆراك ناسراوه، له‌ساڵی 1995وه له‌عێراقدا كاری پێده‌كرێت، به‌پێی ئه‌م بڕیاره، له‌سه‌ر داهاتی نه‌وتی عێراق هه‌ر خێزانێكی عێراقی له‌رێگه‌ی كۆبونی خۆراكه‌وه مانگانه 12جۆر خواردن‌و پێداویستی پاككردنه‌وه وه‌رده‌گرێت.
ئه‌م بڕیاره له‌ماوه‌ی نێوان ساڵی 1995تا ساڵی 2003 رۆڵێكی گه‌وه‌ری بینی له‌به‌هاناوه‌چونی هه‌ژارانی عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان كه به‌هۆی گه‌مارۆدانی عێراقه‌وه به‌ده‌ست برسێتیه‌وه ده‌یان ناڵاند، به‌ڵام له‌دوای پڕۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جۆره خواردنه‌كانی ئه‌م پڕۆگرامه به‌هۆی نزمی كوالێتیهكهیانهوه نه‌ده‌بونه جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی خه‌ڵكی عێراق بهههژارهكانیشهوه.
