مه‌حمود عوسمان: حكومه‌تی عێراق هه‌رگیز هاوبه‌ش نه‌بووه
سلێمانی، ئاوێنه‌نیوز: له‌باره‌ی ده‌نگۆی پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه له‌لایه‌ن كوتله‌ی هاوپه‌یمانی شیعه‌كانه‌وه، مه‌حمود عوسمان، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، نوسیویه‌تی، پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه كه ئێستا زۆر باسی ده‌كرێت له‌م كاته‌دا ئاسان نییه، هۆكاره‌كه‌شی ده‌گێڕێته‌وه بۆ \""ئه‌و هه‌موو ناكۆكیه سیاسیانه‌ی ههنو چاره‌سه‌رنه‌كراون\"".
مه‌حمود عوسمان رونیده‌كاته‌وه كه ئه‌گه‌ر ئه‌م حكومه‌ته هه‌موو پێكهاته‌كانی تێدابێت وه‌كو ده‌وترێت، ده‌بێت بهحكومهتێكی تری هاوبه‌ش، چونكه كوتله سیاسیه‌كان خۆیان به‌نوێنه‌ری ئه‌م پێكهاتانه ده‌زانن.
به‌بڕوای ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره پێویست بوو حكومه‌تی زۆرینه له‌پاش هه‌ڵبژاردنی (2010) پێكبهاتایه له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسۆنێكی به‌هێز له‌په‌رله‌ماندا، نه‌ك كۆكردنه‌وه‌ی كوتله‌كان به‌یه‌كه‌وه له‌ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردندا كه ناونرا هاوبهشو هه‌رگیزیش وانه‌بوو\"".
-ئاوێنە
"
