ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران داوای ده‌ركردنی ئه‌یاد عه‌لاوی ده‌كات
ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆ له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كازم سه‌یادی دوێنی سێشه‌ممه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردۆته‌وه و تێیدا ده‌ڵێت; ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی لیستی ئه‌لعێراقییه كار بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌جێندای بیانی ده‌كات و بۆته گرفت و هۆكاری په‌كخستنی پرۆسه‌ی سیاسی و ئاوه‌دانی له عێرقدا \".
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا سه‌یادی، عه‌لاوی به دروستكاری زۆرینه‌ی كێشه‌ی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان تاوانبار ده‌كات و ده‌شڵێت; جیا له‌مانه پابه‌ند نییه به ئاماده‌بوون له ته‌واوی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، بۆیه پێویسته له ئه‌ندامێتی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ر بكرێت.
ئه‌و نوێنه‌ره سه‌ربه‌خۆیه ئاماژه‌یداوه، عه‌لاوی هیچ رۆڵێكی چاودێری و یاسادانان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ناگێڕێت، ته‌نیا بۆته زیان و گیروگرفت له به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی و په‌كخستنی.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه فه‌رمانگه‌ی ئیداری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئاماژه‌یداوه كه به‌شێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئاماده‌ی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجوومه‌ن نابن، له نێویشیاندا سه‌رۆكی لیستی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌لاوی كه تاوه‌كوو ئێستا جگه له سێ دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌شداری له هیچ دانیشتنێكی تردا نه‌كردووه."
