حەیدەری بێ تاوانە
سەرچاوەکە رایگەیاندووە: لەم بریارەی دادگای تێهەڵچوونەوەدا، فەرەج حەیدەری، سەرۆکی پێشووی کۆمیسیۆنی بڵای هەڵبژاردنەکان و دوو لە جێگرەکانی، ئوسامە عانی، بەرپرسی بازنەی هەڵبژاردنەکانی پێشو و کەریم تەمیمی، کە پێشتر بە یەک ساڵ زیندان حوکم درابوون، بە بێتاوان ناساند.
ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، گوتی: دادگا حەیدەری و جێگرەکانی لە تۆمەتی گەندەڵی دارایی کە ئاراستەیان کرابوو، بە بێتاوان ناساندووە.
سەرۆکی پێشووی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە ٢٩ نیسانی ئەمساڵ رایگەیاندبوو، دادگا بە هۆی گەندەڵیی دارایی، حوکمی یەک ساڵی زیندانی بەرسەر خۆی و دوو جێگرەکانیدا سەپاندووە.
لەو کاتەدا ئەم بڕیارەی دادگا بۆ زیندانیکردنی حەیدەری و دوو جێگرەکانی، کاردانەوەی توندی لیستی هاوپەیمانیی کوردستانی و لیستی عێراقییەی لێکەوتەوە.
