مالیكی 28 فڕۆكه‌ی سه‌ربازی دی كڕی

مالیكی 28 فڕۆكه‌ی سه‌ربازی دی كڕی
13 ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)- نووری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ چیك، به‌بڕی یه‌ك ملیار دۆلار 24 فڕۆكه‌ی سه‌ربازی نوێ و 4 فڕۆكه‌ی به‌كارهاتووی له‌ سوپای چیك كڕیه‌وه‌ .

فڕۆكه‌كان كه‌ له‌ جۆری L159ی چیكین، عه‌لی‌ موسه‌وی‌ راوێژكاری‌ راگه‌یاندنی‌ سه‌رۆك وه‌زیران له‌باره‌یانه‌وه‌ گوتی \"له‌ ماوه‌ی‌ حه‌فت مانگی‌ داهاتوودا به‌شی یه‌كه‌می فڕۆكه‌كان ده‌گه‌نه‌ عێراق \"".

ئێسته‌ مالیكی به‌سه‌ردانێكی ره‌سمی له‌ وڵاتی چیكه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی گه‌شته‌كه‌ی بۆ مۆسكۆ كۆتایی پێهێنا و چه‌ندین جۆری چه‌ك و پشتیوانی سه‌ربازی له‌و وڵاته‌ ده‌سته‌به‌ر كرد .

-باسنیوز"
Top