سه‌رۆك كۆمار له به‌غدا پێشوازیی له وه‌فدێكی هاوپه‌یمانمیی كوردستانى كرد
له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك مام جه‌لال روناكی خسته سه‌ر باری سیاسیی و هه‌وڵه‌كانی كه خستویه‌تییه گه‌ڕ به مه‌به‌ستی دروستبونی فه‌زای لێك تێگه‌یشتنی نیشتمانیی له نێوان لایه‌ن و پارته سیاسییه‌كاندا .
له‌و باره‌یه‌وه رونیكرده‌وه له‌میانه‌ی دیدار و چاوپێكه‌وتنه‌كانی ئه‌م دواییه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی كوتله‌كاندا نیاز و ئاره‌زوی كاری هاوبه‌شیی به‌دیكردوه بۆ لابردنی كۆسپ و ئاسته‌نگه‌كان ،ئاماژه‌یشیكرد بۆ ئه‌وه‌ی كه چه‌ند رۆژی داهاتوو دیالۆگ و دیداری جیدیی و قوڵتر به‌دی ده‌كرێت به ئامانجی چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێرراوه‌كان .
سه‌رۆك مام جه‌لال ئه‌وه‌یشی دوپاتكرده‌وه كه پێویسته هاوپه‌یمانیی كوردستان درێژه به رۆڵی نیشتمانیی خۆی بدات بۆ لێك نزیككردنه‌وه‌ی بۆچونه‌كان له پێناوی به‌دیهێنانی كاری هاوبه‌ش و ته‌بایی له نێوان كوتله‌كانی تری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا ،ئه‌وه‌ش له‌رێی دیالۆگی برایانه‌ی راشكاو له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و رێككه‌وتنه ئیمزاكراوه‌كانی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا .
سه‌باره‌ت به مافه‌كانی مرۆڤیش سه‌رۆك كۆمار پێویستیی پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و مافی زیندانیی و گیراوه‌كان و رێگرتن له پێشێلكردنی مافه‌كانیانی دوپاتكرده‌وه له‌و باره‌یه‌شه‌وه ئاشكرای كرد كه بایه‌خی سه‌ره‌كیی ده‌دات به مافه‌كانی مرۆڤ و سه‌روه‌ریی قانون و و سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ریی به‌و پێیه‌ی پارێزه‌ری ده‌ستوور و چاودێریی جێبه‌جێكردنی به‌نده‌كانی ده‌كات .
وه‌فده‌كه‌ى هاوپه‌یمانیی كوردستان لای خۆیانه‌وه سوپاسی زۆری سه‌رۆك تاڵه‌بانییان كرد و ستایشی هه‌وڵه نیشتمانییه‌كانی به‌ڕێزیان كرد له یه‌كخستنه‌وه‌ى ریزه‌كانی هێز و لایه‌نه‌كان و چه‌سپاندنی گیانی برایه‌تیی و ته‌بایی له عێراقدا .
