مالكی به‌ره‌و روسیا به‌ڕێكه‌وت
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوه بڵاویان كرده‌وه كه له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا نوری مالكی گرێبه‌ستی كرینی چه‌ك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی روسیا ئیمزا ده‌كات. له به‌یاننامه‌یه‌كدا نووسینگه‌ی گوته‌بێژی فه‌رمی به‌ناوی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاندبوو كه له سه‌ر داوه‌تنامه‌ی ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆكی روسیا مالكی له هه‌شتی ئه‌م مانگه سه‌ردانی كۆماری روسیای ئیتیحادی ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له حكومه‌ته‌كه‌ی مالكی رایگه‌یاند كه مالكی پێشنیارێك ئاراسته‌ی روسیا ده‌كات سه‌باره‌ت به كاراكردنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سوریا دوای ئه‌وه‌ی هه‌لی سه‌ركه‌وتنی ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ دیمه‌شق پاشه‌كشه‌ی كرد له به‌دیهێنانی ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی و كۆتایی هێنان به توندی تیژی له‌م وڵاته‌دا .
