عێراقییە هۆشداریی شەڕێكی ناوچەیی دەدات كە "تەڕ و وشك" پێكەوە دەسوتێنێت

عێراقییە هۆشداریی شەڕێكی ناوچەیی دەدات كە
2 ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)– لیستی عێراقییە هۆشداریی دا لە ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕێكی هەرێمی لە نێوان دوو باڵدا لە ناوچەكە كە \"تەڕ و وشك\"" بە یەكەوە دەسوتێنێت، باڵی یەكەم ئەمەریكا و وڵاتانی ڕۆژاوایی پشتیوانیی دەكەن و هیی دووەمیش ڕووسیا چینن.

ڕاوێژكاری لیستی عێراقییە، هانی عاشوور، ڕایگەیاند \""ناوچەكە گومانی شەڕێكی كارەساتباری لێ دەكرێت كە ئاماژەكانی دەركەوتوون، تەڕ و وشكیش بە یەكەوە دەسوتێنێت و هەموو ئەو پێشووەچوونانەیش دەڕمێنێت كە واڵاتانی هەڕێمی بە دەستیان هێناوە و پێی گەییشتوون، ئەگەر ئەگەر دەنگی عەقڵانییەكان بەرز نەبێتەوە و گفتوگۆ لە نێوان وڵاتانی ناوچەكەدا وەبەر نەیەت و دۆسێی ناوچەكە ڕێك نەخرێتەوە و كار بۆ هێوركردنەوەی نەكرێت.\""

ئەمڕۆ سێشەممە عاشوور بۆ \""شەفەق نیوز\"" ڕوونی كردووەتەوە كە هەر بەیەكدادانێك لە ناوچەكەدا ئەوەی وڵاتانی لە پێشكەوتن و سامانیاندا وەدەستیان هێناوە لەبەین دەچێت. بە پێویستیشی دەزانێت كە كە وڵاتانی ناوچەكە خۆیان خۆیان لەو قەیرانە دەرباز بكەن و نەهێڵن ناوچەكەیان ببێتە گۆڕەپانی شەڕ.

ئاماژەیشی دا كە ناوچەكە بە سەر دوو باڵدا دابەش بووە، یەكێكیان ئەمەریكا و ڕۆژاوا پشتیوانیی دەكەن و ئەوی دیكەیش ڕووسیا و چینن، هەردوو لایشیان سیاسەتی گەرمكردن و بەرپاكردنی شەڕێك لە ناوچەكەدا پێڕۆ دەكەن.

ئەو ڕاوێژكارەی لیستی عێراقییە دەڵێت \""ناوچەكە مانۆڕی سەربازیی تێدا ئەنجام دەدرێت و چەكی لێ كۆ دەكرێتەوە و هێزی ناشەرعی و نافەرمیی لێ بنیات دەنرێت، ململانێی سیاسی و ئەجێندای تایەفی و ڕەگەزی تێیدا سەری هەڵداوە، هەموو ئەمانەیش بۆ هەڵگیرساندنی شەڕێكە. پێویستە فەرمانڕانانی وڵاتانی ناوچەكە درك بە سازدانی گفتوگۆ و دانوستان لە نێوانیاندا بكەن و بەر لەوەی شەڕێك هەڵگیرسێت، بیكوژێننەوە.\""

عاشوور، داوای لە حكوومەتی عێراقیش كرد كە ڕۆڵی لێكنزیككردنەوە بگێرَێت لەبری ئەوەی تێكەڵ بە شەڕ ببێت، چونكە گۆڕەپانی عێراق بژاردەی سەرەكی و گەورەی جەنگ دەبێت و عێراق گەورەترین زیانی بەر دەكەوێت، چونكە هێشتا زامی شەڕەكانی پێشووتری ساڕێژ نەبووە، تامی شەڕی نوێ بكات؛ لەسەر عێراق پێویستە كە خۆی لەو شەڕە بپارێزیت.\""

پێشتریش سەرۆكوەزیرانی عێراق، نووری مالیكی، هۆشداری دا لەوەی كە دان و پڕچەككردنی لایەنەكانی قەیرانی سووریا پەل بۆ شەڕێكی ناوچەیی دەكێشێت؛ جەختیشی كردەوە كە عێراق دەستتێوەردانی سەربازیی دەرەكی بۆ قەیرانی سووریا ڕەت دەكاتەوە، گفتوگۆی نیشتیمانییشی بە دروستترین بژاردە ناو برد."
Top