بەبێ پشكنین فڕۆكەی ئێرانی لە عێراقەوە ناچێتە سووریا
زێباری به رۆژنامه‌ی \"ئه‌لحه‌یات\""ی راگه‌یاندووه: حکومه‌تی عێراق، ئه‌مه‌ریکای دڵنیا کردۆته‌وه هه‌ر فڕۆکه‌یه‌کی ئێرانی گومانی لێ‌بکرێت، به شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌کی پشکنینی بۆ ده‌کرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق گوتوویه‌تی: حکومه‌تی عێراق پێشتر سه‌باره‌ت به هه‌رجۆره پشتیوانییه‌کی دارایی و سه‌ربازیی ئێران به سوریا، هۆشداریی داوه.
هۆشیاری زێباری جه‌ختی کرده‌وه: عێراق قه‌بووڵ ناکات ببێته شاڕێی گواستنه‌وه‌ی یارمه‌تیی دارایی و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی بۆ سوریا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا پێشتر داوای له حکومه‌تی عێراق کردبوو رێگه نه‌دات به‌و فڕۆکانی ئێران و کۆریای باکوور که گومانیان هه‌ڵگرتنی چه‌کی لێ‌ده‌کرێت، به‌ره‌و سوریا بچن.
حکومه‌تی عێراق پێشتر رێگه‌ی نه‌دابوو فڕۆکه‌یه‌کی کۆریای باکوور به‌ره‌و سوریا بچێت و هیلاری کلینتۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا به هه‌وڵێکی دڵخۆشکه‌ری له‌قه‌ڵه‌م دابوو.
هۆشیار زێباره ده‌ڵێت، فڕینی فڕۆکه‌کانی ئێران به‌سه‌ر ئاسمانی عێراق بۆ سوریا، له مانگی مارس/ئازاره‌وه ده‌ستی پێکردووه، به‌ڵام دوای داواکاریی به‌رپرسانی عێراق، چیتر ئه‌م هاتوچۆیه نه‌ماوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه، له مانگی ته‌مموزه‌وه ئه‌م فڕینانه ده‌ستیان پێکرده‌وه و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق روونی کرده‌وه: \""به‌رپرسانی ئێرانی دڵنیایان کردۆته‌وه که ئه‌م فڕۆکانه ته‌نیا گه‌شتیاران به‌ره‌و سوریا ده‌به‌ن.\""
به‌پێی راپۆرتێکی رۆیترز، ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌کانی رۆژئاوا ئاشکرایان کردبوو که ئه‌و که‌ره‌سته سه‌ربازیانه‌ی که ئێران به ئاسمانی عێراقدا به‌ره‌و سوریای ده‌بات، زۆر له‌وه زیاتره که پێش‌بینی ده‌کرا.
-PNA"
