ئه‌نجوومه‌نى پیرانى ئه‌مه‌ریكا دامه‌زراندنى (رۆبه‌رت بیكرۆفت)ى وه‌ك باڵیۆزى وڵاته‌كه‌ى له‌ عێراق په‌سه‌ند كرد

ئه‌نجوومه‌نى پیرانى ئه‌مه‌ریكا دامه‌زراندنى (رۆبه‌رت بیكرۆفت)ى وه‌ك باڵیۆزى وڵاته‌كه‌ى له‌ عێراق په‌سه‌ند كرد
23 ئەیلوول/سێپتێمبەر (گوڵان میدیا)- ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا دامه‌زراندنی رۆبه‌رت بیكرۆفتی وه‌ك باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ى له‌ عێراق په‌سه‌ند كرد . وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بیكرۆفتی راسپارد كه‌ دوای كۆتاییهاتنى كاره‌كانی جیمس جیفری بالیۆزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا كاره‌كانی ڕایی بكات .
بیكرۆفت له‌ نێوان ساڵانی دووهه‌زارو هه‌شت تا دووهه‌زارو یازده‌ بالیۆزی ئه‌مه‌ریكا بووه‌ له‌ ئوردن و چه‌ندین پۆستی له‌ بالیۆزخانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ سعودییه‌ و سوریا هه‌بووه‌ .
Top