سه‌رۆكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و 2 بریكاری كۆمسیۆنیش بۆ كورد ده‌بێ یه‌كێكیان به گۆرِان ده‌درێ
عارف ته‌یفوور راگه‌یاند، سبه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌داو وه‌ك پێشتریش رێكه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه كۆمسیۆن هه‌ر 9 ئه‌ندامی ده‌بێ.
روونی كرده‌وه، ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه جارێكی تر پۆستی سه‌رۆكی كۆمسیۆن به‌كورد بدرێته‌وه و یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی كوردستانی پۆسته‌كه وه‌رده‌گرێ.
زیاتر گوتی، كورد پۆستی 2 بریكاری كۆمسیۆنیشی پێ ده‌درێ، ره‌نگه یه‌كێك له‌بریكاره‌كان بدرێته ئه‌ندامێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆرِان.
هه‌روه‌ها گوتی، بریكاری كۆمسیۆن پۆستێكی باڵایه هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی هه‌یه ته‌نیا ناتوانێ ده‌نگ بدا، ئه‌گه‌ر گۆرِان وه‌ری بگرێ یه‌كێك له‌بریكاره‌كانیان پێ ده‌درێ.
