عێراقییه: تاڵه‌بانی ناتوانێت كێشه‌كانی عێراق چاره‌سه‌ر بكات
زیاد زه‌رب، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی عێراقییه له لێدوانێكی تایبه‌تتدا بۆ (باس نیوز) گووتی\"" ده‌گوترێت مام جه‌لال كلیلی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانه، به‌ڵام ئه‌مه زێده‌ڕۆیی تێداده‌كرێت له‌به‌ر دوو هۆكار، مام جه‌لال به‌ته‌نهایه و هیچێكی ئه‌وتۆی پێناكرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، مام جه‌لال فانووسی سیحریی پێ نییه ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌ت ده‌وڵه‌تی یاسا واز له سه‌ركه‌شییه‌كانی بهێنێت، ره‌نگه بتوانێت لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ كه ئه‌مه‌ش هه‌وڵێكی زۆر زۆری ده‌وێت، ئینجا باری ته‌ندروستیی تاڵه‌بانی جێگیر نییه\""، زه‌رب له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا گووتی\"" ئێمه و هاوپه‌یمانی كوردستانی و سه‌درییه‌كان و چه‌ندین لایه‌نی تریش پێمان وایه هۆكاره‌كانی كێشه‌كانی عێراق لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا و به‌دیاریكراویش مالیكی، بۆیه به مانه‌وه‌ی ئه‌و له‌سه‌ر لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌وڵاتدا هیچ ئومێدێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه نییه\"". روونیشیكرده‌وه\"" وه‌ره‌قه‌ی چاكسازییه‌كه‌ی لیستی ده‌وڵه‌تی و هه‌ر پرۆگرامێكی تریان بۆ چاكسازی ته‌نها بۆ راگه‌یاندن و به‌سه‌ربردنی كاته \"".
"
