ئەمساڵ ژەمەخۆراك دەدرێتە قوتابیانی سەرەتاییی عێراق

ئەمساڵ ژەمەخۆراك دەدرێتە قوتابیانی سەرەتاییی عێراق
13 ئەیلوول/سێپتێمبەر (گوڵان میدیا)- وەزارەتی پەروەردەی عێراق و پڕۆگرامی خۆراكی دنیایی بۆ ئەمساڵ، ژمەخۆراكی سادە و پڕخۆراك پێشكێش بە نیو ملیۆن منداڵ لە قوتابخانە سەرەتایییەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەكەن.
ئەمڕۆ پێنجشەم گرێبەستێكی رەسمی لە نێوان محەمەد عەلی تەمیم وەزیری پەروەردەی بەغدا و ئیدوارد كالون نوێنەری پڕۆگرامی دنیایی هاتە ئیمزاكردن، بەمەبەستی یارمەتیدانی قوتابییانی سەرەتای بەخۆراك.

وەزارەتی پەروەردەی عێراق و پڕۆگرامی خۆراكی دنیایی بۆ ئەمساڵ (2012-2013)ی ساڵی نوێی خوێندن، ژمەخۆراكی سادە و پڕخۆراك پێشكێش بە نیو ملیۆن منداڵ لە قوتابخانە سەرەتاییەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەكەن.

وەزارەتی پەروەردەی عێراقی 20.5 ملیار دیناری عێراقی (17.5 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكایی) بۆ كڕینی مادەی خۆراكی دابین كردووە، هاوكات پڕۆگرامی خۆراكی دنیایی بە بڕی 4.7 ملیار دینار عێراقی (4 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكایی) پاڵپشتی جێبەجێكردنی دەدا.

ئەو خۆراكە بۆ هەر قوتابییەك برێتییە لە بسكویتی 100 گرام كە لە پڕ خۆراك و ڤیتامین پێك دێ، بەسەر هەزار و 800 قوتابخانە لە 18 شارۆكەی عێراق دابەش دەكرێ.


-ئاكانیوز
Top