ئەمڕۆ پەرلەمانى عێراق ژمارەى ئەندامانى كۆمسیۆن یەكلایی دەكاتەوە
سەعید رەسوول خۆشناو بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى راگەیاند، كارنامەى ئەمڕۆی پەرلەمان كۆمەڵێك پڕۆژەیاساى گرینگی تێدایە كە دەخرێنە دەنگدان بەو مەرجەی كە كۆدەنگى بارستەكانى لەسەر بێ، بەڵام شیمانەى هەیە دەنگ لەسەر هەندێكیان نەدرێ.
خۆشناو گوتى، كارنامەكە برێتییە لە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاساكانى، هەمواركردنى یاساى كۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆخى هەڵبژاردنەكان، پڕۆژەیاساى گەیاندن و زانیاری، پڕۆژەیاساى لێبوردنى گشتی پڕۆژەیاساى وەزارەتى زانست و تەكنەلۆجیا.
پتر گوتى، هەروەها دەنگ لەسەر پڕۆژەیاساى دادگەى فیدراڵی پڕ مشتومڕ لەسەر دەدا لەگەڵ پڕۆژەیاساى ئەنجوومەنى باڵاى دادوەری.
\"دوایین كارنامەى ئەمڕۆ برێتییە لە تاوتوێكردنى پرسی رۆڵی چاودێریی ئەنجوومەنی نوێنەران\"" خۆشناو گوتی. "
