بەریتا دەڵێ بەردەوام دەبین لە هاوكاریەكانمان بۆ عێراق

بەریتا دەڵێ بەردەوام دەبین لە هاوكاریەكانمان بۆ عێراق
13 ئەیلوول/سێپتێمبەر (گوڵان میدیا)- وەزیرى دەرەوەى بەریتانیا لە یەكەم گەشتی رەسمیی خۆى بۆ عێراق دووپاتى كردەوە كە وڵاتەكەى بۆ گەیشتن بە سەقامگیرى پاڵپشتى لە عێراق دەكا.

ویلیام هیگ پاش ئەوەى شەوى رابردوو گەیشتە بەغداى پایەتەختى عێراق و لە وتەیەكدا جەختى لە بەهێزكردنى پێوەندییەكانى نێوان بەغدا و لەندەن كردەوە، تۆڕى دەنگوباسى (بى بى سى) ئەم هەواڵەى گواستەوە.

وەزیرى دەرەوەى بەریتانیا گوتى \"دڵخۆشم لە بەغدا جەخت لە پێوەندییە مێژووییەكانى نێوان بەریتانیا و عێراق و بەردەوامى لە هاوكاریی ئابوورى و پێوەندیی راهێنان لە نێوان هەردوو وڵات دەكەمەوە\"".

بڕیارە هیگ لەم سەردانەى لەگەڵ گەورە بەرپرسانى عێراق لەوانە نوورى مالیكى سەرۆك وەزیران و هۆشیار زێبارى وەزیرى دەرەوەى عێراق گفتوگۆ بكا.

هیگ لەوبارەیەوە گوتى \""هیوادارم لەگەڵ نوورى مالیكى و هۆشیار زێبارى گفتوگۆ بكەم و لەو دیدارەدا لەبارەى پاڵپشتیی بەریتانیا لە پرۆسەى سیاسیی عێراق و چۆنیەتى كارى كۆمەڵگەى ناودەوڵەتى و هاوكاریی وڵاتانى تر بۆ كۆتاهێنان بە توندوتیژییەكان لە سووریا گفتوگ دەكەین\"".

وەزیرى دەرەوەى بەریتانیا راى گەیاند \""ئەنجامدانى هێرشى تیرۆریستى لە عێراق ئەوە پێشان دەدا كە كەسانێك دژى پێشكەوتنى عێراقن و بەریتانیا پاڵپشتى لە هەوڵەكانى حكوومەت و گەلى عێراق دەكا بۆ بەرەوپێشچوونى پرۆسەى سیاسى و سەقامگیرى لەم وڵاتەدا\""."
Top