هاشمی: بڕیارەكە سیاسیە و پەیوەندی بە یاساوە نییە..
بڕیاری لە سێدارەدان بۆ جێگری سەرۆك كۆماری عێراق دەركرا
كاژێر 2:30 خووله‌كى پاش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق به غیاب سزاى له‌سێداره‌دانى بۆ تاریق هاشمى جێگرى سه‌رۆك كۆمارى عێراق ده‌ركرد.
ئێستا هاشمى له توركیا نیشته‌جێیه، ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای باڵاى تاوانه‌كانى عێراقیش دوای چه‌ندین دانیشتن درا كه هاشمی تێیدا ئاماده‌نه‌بوو، به‌ڵام به شێوه‌یه غیاب بریاره‌كه درا بۆ سه‌پاندنى سزاى له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر هاشمیدا به‌تۆمه‌تى ئه‌نجامدانى تیرۆر.
جەمال گەیلانی، گوتەبێژی نووسینگەی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق رایگەیاند كە ئەو بڕیارەی دادگای باڵای تاوانەكان، بڕیارێكی سیاسی كتومتە و پەیوەندی بە یاساوە نییە.
گوتەبێژەكەی هاشمی گوتیشی \"پارێزەرانی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق تانە لەو بڕیارەی دادگا دەكەن و دەبێ لە داهاتوودا دانیشتی لەسەر بكرێتەوە\""."
