بهرِێوهبهری نه‌هێشتنی تاوان له شه‌رگات كوژرا
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، عه‌قید ئیسماعیل جبوری، بهرِێوهبهری نه‌هێشتنی تاوانی شه‌رگات، له كاتی تێپهرِبوونی به شه‌قامی گشتیی باكووری قه‌زای بێجی، لوغمێك به ئۆتۆمبیلی ته‌قییه‌وه و له ئاكامدا گیانی له‌ده‌ستدا و شوفێره‌كه‌شی به سه‌ختی برینداربوو و زیانێكی زۆریش به ئۆتۆمبیله‌كه‌ی گه‌یشت.
دوای رووداوه‌كه هێزێكی ئه‌منی گه‌مارۆی شوێنه‌كه‌ی دا‌و هه‌ڵمه‌تێكی گهرِان و پشكنینی له ناوچه‌كه ده‌ست پێكرد به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی گومانلێكراوان له ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوانه.
له لایه‌كی دیكه‌وه تیرۆریستان هێرشێكی چه‌كدارییان كرده سه‌ر ئۆتۆمبیلی ئه‌مه‌ل ئه‌حمه‌د، كه لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادوه‌رییه له قه‌زای دوزخورماتوو، له‌ئاكامدا گیانی له‌ده‌ست دا.
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییانه‌ی پارێزگاكه‌ی گرته‌وه، عه‌لی هاشم ئۆغلو، كه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌لاحه‌ددینه و به‌ره‌گه‌ز توركمانه ، له هه‌وڵێكی تیرۆریستی رزگاری بوو كاتێ چه‌ند چه‌كدارێك به گولله‌ی ئار بی جی ماڵه‌كه‌یان كرده ئامانج له گهرِهكی ئیمام ئه‌حمه‌د له ناوهرِاستی شاری توزخورماتو، بهلاَم هێرشه‌كه ته‌نیا زیانی ماددی لێكهوتهوه.
