عێراق مانگى ده‌ستكرد ره‌وانه‌ى ئاسمان ده‌كات
عێراق ئه‌م هه‌نگاوه به‌هاوكارى زانكۆیه‌كى ئیتاڵى و كادرى عێراقى ئه‌نجامده‌دات كه له 15 لێكۆڵه‌ر له سێ وه‌زاره‌ت هه‌ڵبژێردراون و ئاماده‌كراون بۆ كارى كه‌شتیوانى ئاسمانى.
له‌وباره‌یه‌وه عه‌بدولكه‌ریم سامه‌رایی وه‌زیرى زانست و ته‌كنه‌لۆژیاى عێراق، رایگه‌یاند: به‌غداد به‌هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ زانكۆى لاسفینزاى ئیتاڵى و لێكۆڵه‌رانى عێراقى تاقیكردنه‌وه ئه‌نجامده‌ده‌ن پێش ئه‌وه‌ى بڕوانامه‌ى ماجستێر به‌ده‌ستبهێنن له‌و بواره‌دا، وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ناردنى یه‌كه‌م مانگى ده‌ستكرد بۆ بۆشایی ئاسمان كه ناوده‌نرێت دیجله.
