هاشمى داوا لە توركیا دەكا ڕاستەوخۆ لەگەڵ پەكەكەدا چاوپێكەوتن بكا

هاشمى داوا لە توركیا دەكا ڕاستەوخۆ لەگەڵ پەكەكەدا چاوپێكەوتن بكا
سەرچاوەیەكى ڕۆژنامەوانیی توركیا بڵاوى كردەوە، تاریق هاشمى جێگرى سەركۆمارى عێراق كە ئێستە لە توركیا نیشتەجێیە، داوا لە توركیا دەكا ڕاستەوخۆ لەگەڵ پەكەكەدا چاوپێكەوتن بكا و هاوكات مالیكى بە یارمەتیدانى ڕێژێمى سووریا تۆمەتبار كرد.

هاشمى پێى وایە چاوپێكەوتنەكانى توركیا لەگەڵ هەرێمى كوردستان بەمەبەستى پاكتاوكردنى پەكەكە كات بەفیڕۆدانە و گوتى \"ئەگەر دەتانەوێ ڕێكخراوى تیرۆریستى پەكەكە نەهیێڵن، وەك دۆستێكى توركیا پێشنیازم ئەوەیە ڕاستەوخۆ چاوپێكەوتن لەگەڵ لایەنەى بەرامبەر بكەن. توركیا دەتوانێ هەنگاوێكى مێژوویی و زۆر جیاواز بنێ، بەشتى ترەوە كات بەفیڕۆ مەدەن\""، ڕۆژنامەى \""حورییەت دێلى نیوز\"" دوێنێ هەینى بڵاوى كردەوە.

هاشمى لە لێدوانێكى تایبەتدا بە ڕۆژنامەكەى ڕاگەیاند، هێرشەكانى پەكەكە بۆ سەر توركیا كە لە ماوەى دواییدا زیادى كردووە كە ئەمە كاردانەوەى ئەو هاوكاریییەیە داویەتی بە گەلى سووریا. شیمانە دەكەم لە قۆناغى داهاتوودا هێرشەكانى پەكەكە زیاتر بكا، لەبەرئەوەى سووریا و ژمارەیەك وڵاتانى تر لە ناوچەكەدا كارتى پەكەكە دژى توركیا بەكار دەهێنێن.

هاشمى ئاماژەى دا، نوورى مالیكى سەرۆك وەزیرانى عێراق بەهۆى ئەو هاوكارییەى بە سووریا دەدا وڵاتەكە وەك \""ڕێڕەوى هاوكاریی ڕێژێمى سووریا\""ى لێ هاتووە.

\""مالیكى بۆ هاوكاریكردنى سەربازانى ڕێژێمى سووریا لە ئەنجامدانى كۆمەڵكوژییەكان 50 چەكدارى ڕەوانەى سووریا كرد كە ژمارەیەك لەو عێراقییە چەكدارانە لەلایەن سوپاى سووریاى ئازادەوە هاتنە گرتن و دانیان نا بەئامانجەكانیان، هاوكات هێزى سەربازی و جبەخانە و پارە و هەر جۆرە پێداویستییەك بە ئاسانى ڕەوانەى سووریا دەكرێ\"" هاشمى گوتى.

هاشمى ڕۆژێك پاش دەرچوونى فەرمانى گرتنى لەلایەن دەسەڵاتى دادگە لە عێراق بەتۆمەتى تێوەگلانى لە كارى تیرۆریستى لە 19 تشرینى دووەم/نۆڤەمبەرى 2011، بەغداى بەجێ هێشت و لە هەرێمى كوردستان نیشتەجێ بوو و لە 9ى نیسانى ڕابردوو گەیشتە توركیا و ئەنقەرە بەڕەسمى مافى مانەوەى پێ دا.













ئاكانیوز"
Top