په‌رله‌مانی عێراق یاسای لێبوردنی گشتی په‌سه‌ند ده‌كات
ماڵپه‌ڕی (ئه‌لزه‌مان) بڵاویكرده‌وه، سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ڕێكه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، ڕۆژی دووشه‌مه‌ی داهاتوو ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای لێبوردنی گشتی بده‌ن.
له‌دانیشتنه‌كانی پێشووی په‌رله‌ماندا خوێندنه‌وه بۆ ئه‌و پرۆژه‌یاسایه كراوه‌و گفتوگۆی له‌باره‌وه كراوه.
ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌ش له‌كاتێكدایه، كه وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دادی عێراق ڕایگه‌یاندووه، ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌تی به‌غدا سزای له‌سێداره‌دانی (21) سزادراوی جێبه‌جێكردووه، كه سیان له‌وانه ژن بوون‌و به‌تۆمه‌تی تیرۆر ده‌ستگیر كرابوون.
