فەرەج حەیدەری بە ساڵێك زیندانیكردن سزا درا، بڕیارەكەیش جێبەجێ ناكرێت
ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرەج حەیدەری بە \"سۆمەرییە نیوز\""ـی ڕایگەیاندووە كە دوێنێ سێشەممە دادگای تێهەڵچوومنەوەی ڕەسافە لە بەغدا، سزای بەندكردنی ساڵێك زیندانیكردنی لەگەڵ ڕاگرتنی جێبەجێكردنی بڕیارەكە بەسەر جێگری سەرۆكی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن، ئوسامە عانی و سەرۆكی بازنەی هەڵبژاردنەكانی پێشوو، كەریم تەمیمیدا دەركدرووە، بەو هۆیەی كە لە ڕابردوودا بڕی 150هەزار دینارمان بە پێنج لە فەرمانبەرانی لیژنەكە داوە لەبەرانبەر كۆشش و ماندووبوونیان لە ماوەی كاركردنیاندا.\""
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، لە 12ـی نیسانی 2012ـدا ڕاگرتنی سەرۆكی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخی هەڵبژاردنەكان و ئەندامی کۆمسیۆنەکە كەریم تەمیمی، ڕاگەیانبوو بە تۆمەتی گەندەڵیی ماددی و خەرجكردنی پارە كە بۆ ئەنجوومەنەكە تەرخان كرابوو.
لە 15ـی نیسانیشدا بە كەفالەی ماددی ئازاد كران و كێشەكەیش بواری تانەلێدانی لەلایەن لایەنی پێوەندار بە كێشەوە هێشتووەتەوە."
