عێراق سزای لەداردانی بەسەر 21 كەسدا جێبەجێ كرد
گوتەبێژی فەرمیی وەزارەتی دادی عێراق، حەیدەر سەعدی، لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە \"وەزارەت سزای لەداردانی بەسەر 21 تاوانبار بە تیرۆر كە سێ كەسیان ئافرەت، جێبەجێ كرد.\"" بەڵام ئەو گوتەبێژە زانیاریی زیاتری لەبارەی ناسنامە و جۆری تاونەكانی ئەو سزادراوانە ڕانەگەیاندووە.
بەرپرسێكی دیكەی وەزارەتی داد بێئەوەی ناوی ببرێت، ڕایگەیاندووە كە كردەی لەداردانی ئەو 21 كەسە سەرلەبەیانیی دوێنێ دووشەممە ئەنجام دراوە."
