موتڵەگ داوادەكات وڵاتانی ناوچەكە دەكات چاو لەعێراق بكەن بۆ تێپەڕاندنی تایەفەگەری

موتڵەگ داوادەكات وڵاتانی ناوچەكە دەكات چاو لەعێراق بكەن بۆ تێپەڕاندنی تایەفەگەری
ساڵح موتڵەگ جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای لە وڵاتانی هاوسێی عێراق‌و ناوچەكە كرد، كە چاو لە بەغدا بكەن بۆ تێپەڕاندنی تایەفەگەری لە وڵاتەكانیاندا.

لەبەیاننامەیەكدا موتڵەگ كەلەدوای دیدارێكی لەگەڵ شێخ‌و سەرۆك هۆزەو پیاو ماقوڵان‌و ڕۆشنبیراندا بڵاوكرایەوە، داوایكرد پێویستە لەسەر دەوڵەتانی هاوسێی عێراق‌و ناوچەكە بەگشتی دوركەونەوە لە تایەفەگەری‌و ڕوچون‌و بە شوێن داخوازیە تایەفیەكان‌و دابەشكردنی گەلان لەسەر بنەمای ئایین‌و مەزهەب.

ساڵح موتڵەگ وتی \"ناوچەكە بە قەیرانێكی قوڵدا تێپەڕدەبێت ئەویش بەهۆی ئەو گۆڕانكاریانەی كەلە ناوچەكەدا هاتونەتە ئاراوەو لێرەو لەوێ هەوڵی بەرپاكردنی شەڕی تایەفی دەدرێت\"".

موتڵەگ جەختیكردەوە فیتنەی تایەفی وەك ڤایرۆسێك وایە دەتوانێت لەشوێنێكەوە بگوازێتەوە بۆ شوێنێكی تر، بۆیە هیچ دەوڵەت‌و نەتەوەیەك پارێزراو نین لێی.

جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، عێراق زۆر بەدەست فیتنەی تایەفیەوە ناڵاندویەتی، بەڵام بە حیكمەت‌و دان بەخۆدا گرتن توانی بەماوەیەكی پێوانەیی خۆی لێدەرباز بكات.

موتڵەگ هۆشداریدا لەهەندێك لەو دەنگانەی كەلەناوخۆی عێراق كە \""دەیانەوێت ناوبەناو دوبارە فیتنەی تایەفی‌و ناكۆكیە تایەفیەكان بەرپا بكەنەوە لە عێراقدا\"" موتڵەگ ئەوانە بە پێشەواو ڕابەرانی جەنگ ناودەبات."
Top