په‌رله‌مانتارێكی كورد ڕاگرتنی كاری كۆمپانیاكانی ئه‌مریكا ڕه‌تده‌كاته‌وه
(موحسن سه‌عدون) به‌ئاژانسی هه‌واڵی (ئه‌خبارییه)ی ڕاگه‌یاندووه، كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانی ئه‌مریكا به‌ته‌نیا ئه‌و ڕێنماییانه جێبه‌جێده‌كه‌ن، كه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌مریكاوه ده‌رده‌چن، بۆیه ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، گوایه ئه‌مریكا كۆمپانیاكانی بواری نه‌وتی له‌هه‌رێم ئاگادار كردۆته‌وه، هیچ بنه‌مایه‌كی ڕاستی نییه.
په‌رله‌مانتاره‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌و كۆمپانیانه پێش ئه‌وه‌ی بێنه هه‌رێمی كوردستان‌و گریبَه‌ست بكه‌ن، ئاگاداری ته‌واوی ده‌ستورو یاساكانی عێراق بوون.
موحسن سه‌عدون به‌پێویستی زانی، پرۆژه‌یاسای نه‌وت‌و گاز به‌زووترین كات له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه یه‌كلایی بكرێته‌وه.
