هاوپەیمانیی كوردستان: سەردانی بەرهەم ساڵح بۆ بەغدا رێگەخۆشكردن بوو

هاوپەیمانیی كوردستان: سەردانی بەرهەم ساڵح بۆ بەغدا رێگەخۆشكردن بوو
لیستی هاوپەیمانیی كوردستان ئەمڕۆ سێشەم رای گەیاند كە سەردانی ئەم دوایییەی بەرهەم ساڵح جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان بۆ بەغدا هەوڵێك بوو بۆ دۆزینەوەی ئاسۆی مامەڵەكردن لە نێوان هەولێر و بەغدا لە قۆناغی داهاتوودا و دووپاتی كردەوە، ناوەڕۆكی سەردانەكە ئەرێنی بوو.

یەكشەمی رابردوو بەرهەم ساڵح سەردانی بەغدای كرد و چاوی بە هەریەك لە نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق و ژمارەیەك لە بەرپرسانی عێراق كەوت.

موحسین سەعدوون جێگری سەرۆكی لیستەكە بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند، سەردانی بەرهەم ساڵح بۆ بەغدا هەوڵێكە بۆ دۆزینەوەی ئاسۆی مامەڵەكردن لە نێوان هەولێر و بەغدا لە قۆناغی داهاتوودا و دووپاتی كردەوە، ناوەڕۆكی سەردانەكە بۆ قۆناغی ئێستە ئەرێنی بوو.

زیاتر گوتی، سەردانەكەی ساڵح وەك شاندی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان بوو و هیچ ئەندامێكی پارتی دیموكراتی كوردستان بەشداریان نەكرد.

ئەمڕۆ سێشەم بەرهەم ساڵح جێگری دووەمی سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رای گەیاند، سەردانەكەی بۆ بەغدا و كۆبوونەوەی لەگەڵ مالیكی ناڕەسمی بووە و گوتی، بەسەردانێكی تایبەتیی ناڕەسمی لە بەغدام و لەگەڵ سەركردە سیاسییەكانی عێراق كۆبوومەوە و كۆدەبمەوە.

زیاتر گوتی، دوای گەڕانەوەی جەلال تاڵەبانی سەركۆماری عێراق جموجۆڵی سیاسی بۆ سەرخستنی پڕۆژەی نیشتمانی و چاكسازیی راستەقینە دەست پێ دەكا.

\"تاڵەبانی تەندروستی باشە و دوای جەژن دەگەڕێتەوە و هەر لەگەڵ گەڕٍانەوەی هەوڵەكانی خۆی دەست پێ دەكاتەوە\"" ساڵح گوتی، رۆژنامەی \""شەرقولئەوسەت\""ی لەندەنی ئەمڕۆ گواستییەوە.














ئاكانیوز"
Top