مالكی: توركیا وه‌ك ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌كات
مالكی له‌دیدارێكی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی (ئی هه‌به‌ر)ی توركیدا، هێرشی كردووه‌ته سه‌ر حكومه‌تی ئه‌نكه‌ره‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ههڵسوكهوتو مامه‌ڵه‌ی ئه‌نكه‌ره له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ، ئه‌و جۆره ڕه‌فتارو هه‌ڵسوكه‌وته‌ش لای مالكی بهناپهسهند پێناسه كراوه‌و ڕه‌تیكردووه‌ته‌وه.
مالكی باسی له‌وه‌شكردووه، ئه‌گه‌ر توركیا نیازی پاكه له‌دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا، ده‌بێت له‌ده‌روازه‌ی عێراقه‌وه ئه‌و په‌یوه‌ندیانه دروستبكات، نه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ، چونكه عێراق خوازیاره سه‌رجه‌م كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات، ڕۆڵی توركیا به‌گرنگ ده‌بینێت له‌ناوچه‌كه‌دا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسییه‌كان، به‌مه‌رجێك كار نه‌كات بۆ پشێوی‌و ده‌ستوه‌رنه‌داته كاروبای ناوخۆی وڵاتانی ناوچه‌كه."
