ئەمریكا رازی نەبووە لەسەر فڕۆكەی F16 مەشق بە شیعە بكات
ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی عێراق، ئەمریكا تۆمەتبار دەكەن كە عێراقیە شیعەكانی دوورخستووەتەوە لە مەشقكردن پێیان لەسەر فرۆكەی F16. كەریم عەلیوی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی نیشتیمانی رایگەیاند \"ئەو دوورخستنەوەیەی شیعە لە مەشقكردنی F16 ترسی ئەمریكا پیشان دەدات تاوەكو هیچ شیعەیەك نەتوانێ فرۆكەی جەنگی پێشكەوتووی لەو جۆرە بەكار بێت\"".
زیا ئەلوەكیل، گوتەبێژی فەرمی فەرماندەی گشتی هێزەكانی بەرگری عێراق رایگەیاند \""ئەمریكا مەرجێكی لەسەر عێراق دانەناوە دەربارەی گرێبەستی فرۆكەی F16 بەتایبەتی لەرووی مەشقكردنەوە و ئەو هەواڵەش كە لەلایەن راگەیاندكاران و هەندێ لە پەرلەمانتارانی عێراقەوە بڵاو بووەتەوە، دوورە لەراستی و لە داهاتوودا بەیاننامەیەكی فەرمی لەسەر ئەو بابەتە بڵاو دەكەینەوە\"".
زیا وەكیل گوتیشی \""فرۆكەوانەكان بەپێی ویست و خواستی عێراق نێردراونەتە ئەمریكا و ژمارەیان 13 دانەیە و(دوو لەوانە كوردن) لەهەموو بەشەكانی كۆمەڵگای عێراق پێكهاتوون\"".
گوتەبێژی فەرمی هێزەكانی عێراق راشیگەیاند \""لەسەرەتای ساڵی داهاتوو 14 فرۆكەوانی دیكە دەنێرینە ئەمریكا بۆ هەمان مەبەست، دەبارەی رێژەی هەر لایەك لە فڕۆكەوانان، لەداهاتوودا ئاشكرای دەكەین\""."
