پەرلەمەنتارێكی عێراقی: رێكخراوێكی نهێنی وڵات بەڕێوە دەبات
حەسەن عەلەوی بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى راگەیاند، رێكخراوێكی نهێنی هەیە هەموو كەرتەكانى وڵات بەڕێوە دەبەن و پرسیارى كرد و گوتى، كێ هەیە رازی بێ كە سەرۆك وەزیران بەرپرس بێ لە فایلەكانى تەناهی و ناوەخۆ لە كاتێكدا كە رۆژانە چەندان هاووڵاتیی لە شارەكانى عێراق دەبنە قوربانى رووداوى تەناهی.
عەلەوی دووپاتى كردەوە پرسەكە زۆر تەمومژاوییە، نازانین نهێنی ئەو پرسە چییە كە سەرۆك وەزیران هەردوو پۆستی بەرگری و ناوەخۆی بەدەست گرتووە، لە وڵاتێكدا كە دۆخەكەى ناجێگیرە.
پتر گوتى، پێویستە سەرۆك وەزیران خۆی لە دوو پۆستە رزگار بكا و لێپرسینەوە لەگەڵ بەرپرسانى تەناهی لە پەرلەماندا بكرێ.
عەلەوی سەرنجی دا كە دانانى وەزیری بەرگری بەوەكالەت هیچ گرینگییەكی نییە، ئەو بەكردەیی دەسەڵاتى بەسەر وەزارەتەكەیدا نییە، لەبارەى وەزارەتى ناوەخۆشەوە گوتى بەردەوام داواى دانانى عەدنان ئەسەدیم كردووە چونكە ئەو بەكردەیی وەزیری ناوەخۆییە و شارەزاییەكی باشی لەو بوارەدا هەیە.
ئاكانیوز
