تەقینەوەیەک لە كوت، 3 كوژراو و 30 برینداری لێ كەوتەوە

تەقینەوەیەک لە كوت، 3 كوژراو و 30 برینداری لێ كەوتەوە
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی پارێزگای واست ڕایگەیاند ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە بە هۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی مینڕێژكراوەوە لانی كەم 33 كوژراو و بریندار هەن.
ئەو سەرچاوەیە گوتی كە ئۆتۆمبێلێك لەسەر ڕێگەیەكی ناحیەی حەفرییەی باكووری كوت ڕاگیراوە و ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە تەقێراوەتەوە، كە بە هۆیەوە 3 كەس كوژراون و 30ـی دیكەیش بریندار بوون.
بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە ئەم ڕێژەیە هەر لە سەرەتاوە ڕاگەیەندراوە و ڕەنگە زیاتریش بن.
Top