مالكی داوای كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ عه‌لاوی ده‌كات
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌خباریه له‌زاری (ئینتسار جبوری)یه‌وه بڵاویكرده‌وه، مالكی بانگهێشتنامه‌یه‌كی ئاراستی عه‌لاوی كردووه‌و تێیدا داوای كۆبوونه‌وه‌ی كردووه، به‌ڵام عه‌لاوی ناچاربووه سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكات.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پێشبینی ده‌كرێت له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا سه‌رۆكی لیستی عێراقییه بگه‌ڕێته‌وه بۆ عێراق‌و ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ مالكی كۆببێته‌وه.
پێشتر نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌گه‌ڵ (ئوسامه نوجێفی) سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق‌و یه‌كێك له‌سه‌ركرده دیاره‌كانی لیستی عێراقییه كۆبووه‌وه‌و هه‌ردوولا تاووتوێی پێشهاته سیاسییه‌كانی عێراقیان كرد.
