ناكۆكی لایه‌نه‌كان په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاساكانی بۆ دوای جه‌ژن دواخست
موئه‌ید ته‌یب، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی كوردستانی له په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكدا بۆ (رووداو) رایگه‌یاند تاوه‌كو دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز په‌رله‌مانی عێراق كۆنابێته‌وه و په‌سه‌ند كردنی سه‌رجه‌م پڕۆژه یاسا گرنگه‌كان كه‌وته دوای جه‌ژن.
گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی كوردستانی ئاماژه به‌وه‌ده‌كات تائێستا لایه‌نه‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن و ناكۆكن له‌باره‌ی په‌سه‌ندكردنی هه‌مواركردنه‌وه‌ی دووه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و قه‌زا و ناحییه‌كان و پڕۆژه یاسای دادگا فیدراڵی و ئه‌نجوومه‌نی قه‌زا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه چه‌ند جارێك بڕیار بوو په‌رله‌مانی عێراق بڕیار بوو ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه یاسایانه بدات، به‌ڵام ناكۆكی لایه‌كان چه‌ند جارێك ده‌نگدانی له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه یاسایانه دواخست. رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو په‌رله‌مانی عێراق به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ كاره‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی بۆ ماوه‌ی 35 رۆژ درێژكرده‌وه و له‌دوایین دانیشتنی‌دا پێش هه‌ڵگرتنی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان بۆ دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان.
محه‌مه‌د خالیدی بڕیارده‌ری په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵنه‌بژاردنی كۆمسیۆنی نوێی گه‌ڕانده‌وه بۆ ناكۆكی له‌سه‌ر ژماره‌ی ئه‌ندامان و ته‌واونه‌كردنی كاری لیژنه‌ی پسپۆڕان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆمیسیۆن. له‌دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا به‌هۆی پێداگری هه‌ندێك له كوتله سیاسیه‌كان له‌سه‌ر زیادكردنی ژماره‌ی ئه‌ندامانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ 15 ئه‌ندام‌و ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و داواكارییه له‌لایه‌ن هه‌ندێك كوتله‌ی تره‌وه.
بڕیاربوو ئه‌و لیژنه تایبه‌ته‌ی په‌رله‌مانی عێراق كه(21) په‌رله‌مانتاری بۆ ده‌ستنیشانكردبوو، (9) كه‌سیان ده‌ستنیشان بكردایه وه‌كو ئه‌نجوومه‌نی نوێی كۆمیسیاران، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكیه سیاسیه‌كانه‌وه نه‌توانرا ئه‌و داوایه بێته‌دی.
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو مارتن كۆبله‌ر، نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق، به‌به‌یاننامه‌یه‌ك نیگه‌رانی خۆی له‌دواكه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامه نوێیه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان خسته‌ڕوو. كۆبله‌ر هه‌ر دواكه‌وتنێكی دیكه‌ی له‌دیاریكردنی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاراندا، به‌هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددی بۆ پرۆسه‌ی دیموكراتی له‌عێراق وه‌سفكردبوو.
موئه‌ید ته‌یب كه هاوكات بڕیارده‌ری لیژنه‌ی شاره‌زایانه له په‌رله‌مانی عێراق راشیگه‌یاند تاوه‌كو ده‌رفه‌تی زیاتر بدرێته سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان و گفتوگۆی زیاتر له‌سه‌ر بكرێ، په‌سه‌ند كردنی ئه‌و پڕۆژه یاسایانه بۆ دوای جه‌ژن دواخراوه و په‌رله‌مانیش تاوه‌كو دوای جه‌ژن كۆنابێته‌وه.
