مالیكی: شەڕی دژە تیرۆر كۆتایی هات
نوری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ ئەو ئەفسەرانەی سەركەوتن بەسەر پلانی شكاندنی بەندینخانەی تاجیدا رایگەیاند \"لە عێراقدا شتێك نەماوە بەناوی تیرۆر، ئەوەی كە ئێستا هەیە، تەنها كەلێنێكەو لەلایەن وڵاتانی دەرەوە پشتیوانی دەكرێن، بەڵام ئەوە عێراق بەرەو بەردەوامبوونی لێدان نابات، چونكە كەناڵەكانی هەواڵگریو هاوكاری هاووڵاتیان پشتیوانیمان دەكەن\"".
مالیكی ئهو وتهیهى لهكاتێكدا راگهیاندووه كه رۆژانە پەنابهره سوورییهكان دێنە ناو خاكی عێراقەوە، چاودێرانیش ئەگەری زۆربوونى ژمارهى تەقینەوەكان له عێراق بەدوور نازانن، چونكە عێراق دژی وەرگرتنی پەنابەری سووری بووه بەبیانووى ئهوهى رێژەی تیرۆر لە عێراق بەرەو زیادبوون دەبات.
هومام حەمودی، سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند \""لە دانیشتنماندا لەگەڵ دیندار دۆسكی، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، خوێندنەوە بۆ ئەو قەیرانەی سووریا كراوەو ئەگەرەكانی كاردانەوەی لەسەر عێراق باسكراوە، جگهلهوهش چۆنییەتی زاڵبوون بەسەر قەیرانەكاندا گفتوگۆى لهسهر كراوه\"".
ڕووداو"
