نوێنه‌رێکی کورد: پێویسته ئه‌نجومه‌نی دانوستاندن به یاسا ده‌ربچێت
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فڕاکسیۆنی گۆڕان \"بایه‌زید حه‌سه‌ن\"" به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند: \""پێم وایه ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی دانوستاندن به یاسا ده‌ربچێت بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌ر کێشه هه‌ڵواسراوه‌کان گفتوگۆ بکه‌ن و مه‌رجیش نییه ئه‌وانه حزبی بن به‌ڵکو پێویسته ئه‌وانه که‌سانی شاره‌زا و لێهاتوو بن و له یاساکه‌شدا دیاری بکرێت.\""
بایه‌زید حه‌سه‌ن گوتی: \""ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌و ئه‌نجومه‌نه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بکات و له په‌رله‌مانی کوردستان ده‌نگی بۆ بدرێت و ئه‌ندامه‌کانی به ره‌زامه‌ندیی هه‌موو لایه‌ک هه‌ڵبژێردرێت باشه، چونکه حکومه‌ت له‌گه‌ڵ حکومه‌تی به‌غدا گفتوگۆ ده‌کات نه‌وه‌کو حزب له‌گه‌ڵ حکومه‌تی به‌غدا.\""
ئه‌ندامه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ش کرد: \""ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌و ئه‌نجومه‌نه پێک بێت ئه‌وا هه‌نگاوێکی زۆر باشه.\"""
