70 زرێپۆشی مۆدێلی تازه گه‌یشتووه‌ته ده‌ست فیرقه‌ی 9ـی سه‌ر به نووری مالیکی
په‌رله‌مانته‌ری عێراق له لیستی هاوپه‌یمانیی کوردستان، ره‌وه‌ز مه‌هدی خۆشناو، له‌باره‌ی گه‌یشتنی ئه‌و زرێپۆشانهوه، رایگه‌یاند چه‌ند فیرقه‌یه‌کی سه‌ربازیی سوپای عێراق راسته‌وخۆ سه‌ربه نووری مالیکیی سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراقن. له‌وانه‌یش فیرقه‌ی 9. به زۆری ئه‌و چه‌که نوێیانه‌یش که به‌مدواییه به عێراق ده‌گه‌ن، راسته‌وخۆ ده‌درێنه ئه‌و فیرقه‌یه و وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق و ده‌سته‌ی ئه‌رکانی سوپایش هیچ زانیارییه‌کیان له‌سه‌ر ئه‌و چه‌کانه پێ نادرێت.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی کە رۆژنامه‌ی \"باس\"" لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاوی کردووەتەوە، پێشکه‌وتووترین ته‌کنۆلۆژیای شه‌ڕ له‌و زرێپۆشانه‌دا دانراون که ئەمەیش له ئه‌نجامی رێککه‌وتنێکی نێوان عێراق و وڵاتێکی ئه‌ورووپاییه و له که‌نداوی عه‌قه‌به‌وه هاتوون و راده‌ستی لایه‌نی عێراقی کراون."
