عه‌لاوی باسی دابه‌شكردنی عێراق ده‌كات
(ئه‌یاد عه‌لاوی) كه ئێستا له‌توركیایه به‌ته‌له‌فزیۆنی NTVی توركی ڕاگه‌یاند، ئه‌گه‌ر كێشه سیاسییه‌كانی عێراق له‌سه‌ر ئه‌مشێوه‌ی ئێستا به‌رده‌وامبێت، ئه‌وا چاره‌سه‌ر ته‌نها دابه‌شكردنی عێراق ده‌بێت.
سه‌رۆكی لیستی عێراقییه دووپاتیكرده‌وه، ده‌بێت ده‌سه‌ڵات له‌عێراقدا دابه‌شبكرێت‌و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
عه‌لاوی ئێستا له‌توركیایه‌و له‌گه‌ڵ (ئه‌حمه‌د داودئۆغڵۆ) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كۆبووه‌ته‌وه‌و به‌گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك، به‌نهێنی‌و دوور له‌چاوی میدیاكان له‌گه‌ڵ (ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان) سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیادا كۆبووه‌ته‌وه.
nna
