دانیشتوانی‌ عێراق ده‌بێته‌ (43) ملیۆن كه‌س

دانیشتوانی‌ عێراق ده‌بێته‌ (43) ملیۆن كه‌س
وه‌زاره‌تی‌ پلاندانانی‌ عێراق ڕایگه‌یاند، به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیارییانه‌ی‌ له‌به‌رده‌ستدان، ژماره‌ی‌ دانیشتوانی‌ عێراق له‌ساڵی‌ 2025دا، بۆ (43) ملیۆن كه‌س به‌رزده‌بێته‌وه‌.

ڕۆژنامه‌ی‌ (سه‌باح)ی‌ عێراقی‌ له‌زاری‌ لیژنه‌ی‌ نیشتمانیی بۆ سیاسه‌تی‌ دانیشتوانه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، زانیارییه‌كان واپیشانده‌ده‌ن له‌هه‌ر (40) چركه‌یه‌كدا منداڵێك له‌عێراقدا له‌دایك ده‌بێت، ئه‌وه‌ش واده‌كات بۆ ساڵی‌ (2025) ژماره‌ی‌ دانیشتوان بگاته‌ (43) ملیۆن كه‌س.

وه‌زاره‌تی‌ پلاندانانی‌ عێراق باسی‌ له‌وه‌شكردووه‌، ساڵانه‌ ڕێژه‌ی‌ دانیشتوانی‌ عێراق له‌زیادبووندایه‌.
Top