شوان تەها: بڕیاردان لە یاسا گرینگەكان كێشەگەلێكی سیاسی چارە دەكەن
شوان تەها، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنیری گوت كە ژمارەیەك یاسای گرینگ و پێویست هەن هێشتا بڕیاریان لە بارەوە نەدراوە و دەرنەچوێندراون، نموونەی یاسای نەوت و غاز، یاسای حیزبەكان، یاسای كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و یاساكانی پێوەست بە بواری ئەمنییەوە كە بڕیارلێدانیشیان پێویستیی بە ڕێككەوتنی سیاسیی نێوان لیستەكان هەیە.
بە بڕوای ئەو ئەندامەی هاوپەیمانیی كوردستانی، بڕیاردان و دەرچواندنی ئەو یاسایانە ڕۆڵێكی گەورە لە كۆتاییهێنان بە زۆرێك لە كێشەكانی نێوان لایەنە سیاسییەكان و هەروەها حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بەغدایش دەهێنێت، بە تایبەت یاسای نەوت و غاز.
