په‌رله‌مانی عێراق منحه‌ی خوێندكاران په‌سه‌ندده‌كات
ئاژانسی هه‌واڵی فورات نیوز له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانی عێراقه‌وه بڵاویكرده‌وه، په‌رله‌مانی عێراق، پرۆژه‌یاسای منحه‌ی خوێندكارانی زانكۆ‌و خوێندكارانی بڕوانامه باڵاكان (دبلۆمی باڵا، ماسته‌ر‌و دكتۆرا)ی په‌سه‌ندكردووه، وتیشی:\"به‌گوێره‌ی یاساكه منحه‌ی خوێندكارانی زانكۆ (100) هه‌زار دینار‌و منحه‌ی خوێندكارانی بڕوانامه باڵاكان، (150) هه‌زار دینار ده‌بێت\"".
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، منحه‌كه ساڵانه له‌ماوه‌ی (نۆ) مانگی خوێندندا ده‌درێت‌و له‌كاتی دواخستنی خوێندن‌و ده‌رنه‌چوون یاخود ڕێژه‌ی غیاب بگاته (10%) نادرێت."
