پەرلەمانی عێراق: لە نێزیكترین كات پرسی پێكهێنانی كۆمسیۆنی نوێی هەڵبژاردن یەكلا دەكرێتەوە
ەپێی بەیاننامەیەكی نووسینگەی راگەیاندنی سوهێل، لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا باسی دامەزراندنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانیان كرد، وێڕای باسی دۆخی عێراق و ناوچەكە و رۆڵی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراقدا.
زیاتر گوتی، هەردوولا جەختیان لە پەلەكردن لە پێكهێنانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان كردەوە، چونكە عێراق بەرەو ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارێزگەكانە و ئەوەش پێویست دەكا زەوینەیەكی لەبارەی بۆ ئامادە بكرێ و سوهێل دووپاتی كردەوە، بوونی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە عێراق لە نیشانەكانی دیموكراسییەتە و پەرلەمانی عێراق لە زووترین كاتدا ئەو پرسە یەكلا دەكاتەوە.
دووشەمی رابردوو موئەیەد تەیب گۆتیاری لیستی هاوپەیمانیی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق دووپاتی كردەوە كە بارستە سیاسییەكانی عێراق رێك كەوتوون لەسەر زیادكردنی كورسییەكانی ئەنجوومەنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە 9 كورسی بۆ 15 كورسی، لەو ژمارەیە 3 كورسی بۆ كوردە.
ئاكانیوز
