فەرەج حەیدەری: ئەستەمە بتوانرێت ڕێکەوتن لەنێوان پانزە ئەندامی ئەنجومەنی کۆمیسیاران بکرێت

فەرەج حەیدەری: ئەستەمە بتوانرێت ڕێکەوتن لەنێوان پانزە ئەندامی ئەنجومەنی کۆمیسیاران بکرێت
دوای ئەوەی ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنەی کۆمیسیاران لە هەشت ئەندامەوە بووه‌ پانزە، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەستەمە بتوانرێت ڕێکەوتن لەنێوان پانزە ئەندامدا بکرێت، هاوکات باسی له‌وه‌شکرد، پێویستە نوێنەری پێکهاتەکان لە ئەنجومەنی کۆمیسیاران هەبن نەوەکو نوێنەری لایەنەکانی عێراق.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق فەرەج حەیدەری بۆ ئاژانسی هه‌واڵی پەیامنێر وتیشی:\"دانانی پانزە ئەندامی کۆمیسیار بۆ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دوو لایەنی هەیە یەکەمیان ئەوەیە کە هەریەک لەلایەنەکانی ناو پەرلەمانی عێراق دەیەوێت ئەندامی هەبێت لە کۆمیسیۆن ئەمەش سەرپێچی یاسای کۆمیسیۆنی ساڵی 2007 چونکە به‌پێی یاساکە ده‌بێت پێکهاتەکانی عێراق لە کۆمیسیۆن ئەندام بن نەوەک نوێنەری حیزبەکان.\""

حەیدەری ئاماژه‌یدا:\""لایەنێکی نەرێنی هەیە ئەویش ئەوەیە کە ڕێکەوتن لەنێوان پانزە ئەندامدا ئاسان نییە چونکە تاکو ئەندامەکان زۆرتر بن ڕێکەوتنی نێوانیان ئەستەم دەبێت.\""

سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئاماژەی بۆئەوەشکرد:\""من ناتوانم بڵێم ئەو ئەندامانە سەربەخۆی خۆیان لەدەست دەدەن، به‌ڵکو ئەوە دەبێت لەداهاتوودا چاوەڕێی کارەکانیان بکرێت.\"""
Top