په‌رله‌مانی عێراق دوو پرۆژه‌یاسای گرنگ ده‌خاته ده‌نگدانه‌وه
(ئه‌شواق جاف) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، سه‌ر به‌هاوپه‌یمانیی كوردستان به NNA ڕاگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق، هه‌فته‌ی ڕابردوو گه‌یشتنه ڕێكه‌وتنێكی ناوه‌ندی، سه‌باره‌ت به‌پرۆژه‌یاسای دادگای باڵای فیدراڵی‌و پرۆژه‌یاسای ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی، پێشبینیش ده‌كرێت ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق ئه‌و دوو پرۆژه‌یاسا گرنگه، بخاته ده‌نگدانه‌وه‌و په‌سه‌ندیان بكات.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌میانی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای پێدانی منحه به‌خوێندكارانی زانكۆ بدات‌و هاوكات خوێندنه‌وه‌ی دووه‌میش بۆ چه‌ند پرۆژه‌یاسایه‌ك بكات.
بڕیاره دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق، كاتژمێر (12)ی نیوه‌ڕۆ ده‌ست پێبكات‌و ئه‌گه‌ر كاتیش هه‌بێت، گفتوگۆ ده‌كرێت له‌باره‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی پرۆژه‌یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق.
