راوێژكارێكی مالیكی: ئه‌و هێزه ناگه‌ڕێته‌وه
راوێژكاره‌كه‌ی نوری مالیكی، گوتیشی \""ئه‌و هێزه‌ی هاتووه ده‌بێ تاوه‌كو ئه‌و شوێنه‌بچێ كه بۆی هاتووه، به‌پێی ده‌ستووریش بڵاوكردنه‌وه‌ی هێز له‌و ناوچانه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عێراقدایه\"".
کاژێر 5ی به‌یانی رۆژی هەینی، هێزێكی سوپای عێراق كه له هه‌ردوو لیوای 37 و 38 ی پێکهاتوون لە نزیك گوندی قاهیره‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی ره‌بیعه‌ی پارێزگای موسڵ جێگیر کران.
ئه‌و هێزه‌ی سوپای عێراق به مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی رژێمی سووریا، ده‌یه‌وێت ده‌روازه‌ی پێشخابوور كه ده‌كه‌وێته قه‌زای زاخۆ بگرێت ، كه تاكه ده‌روازه‌ی سنووریی هه‌رێمی كوردستانه له‌گه‌ڵ سووریا و وەک بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت \""ئەو هێزه‌ی سوپای عێراق به به‌رنامه داڕێژراو جوڵه‌یان بۆ ناوچه‌ی پێشخابوور كردووه و پێداویستی جه‌نگی زۆریان له گه‌ڵ خۆیان هێناوه تا سنووری هه‌رێمی كوردستان و سووریا داگیربكه‌ن\"".
"
