هاوپەیمانییەكی پەرلەمانی بۆ پاڵپشتیی ئافرەتان داوای هاوبەشیی سیاسیی ئافرەت لە بڕیاردا دەكا

هاوپەیمانییەكی پەرلەمانی بۆ پاڵپشتیی ئافرەتان داوای هاوبەشیی سیاسیی ئافرەت لە بڕیاردا دەكا
هاوپەیمانییەكی پەرلەمانی بۆ پاڵپشتیكردنی ئافرەتان لە نووسێكدا بۆ هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق و سەركردەیلی بارستەكان و حزب و كەسایەتییە سیاسییەكان هاتووەتە ناردن لەبارەی بۆچوونەكانی ئەو هاوپەیمانییە بۆ نووسی \"چاكسازیی سیاسی\"".
لە ڕاگەیاندنێكی نووسینگەكەی ئەندامی سەربەخۆی پەرلەمانی عێراق سەفییە سوهێل كە وێنەیەكی تایبەت بۆ (ئاكانیوز) هاتووەتە ناردن، تێیدا سوهێل دەڵێ، ئەو نووسراوەی هاوپەیمانییەكە بۆ پاڵپشتیكردنی ئافرەتان لەلایەن 150 پەرلەمانتارەوە هاتووەتە ئیمزاكردن.

هەروەها دەڵێ، بنەمای چاكسازیی سیاسی گەڕانەوەی مافە بۆ هەموو ئەوانەی پێشتر هاتوونەتە پەراوێزخستن كە پێویستە لە ماف و ئەركیشدا ببنە هاوبەش بۆ پرۆسەی گۆڕانكاری و بەشدارییان لە بنیاتنانەوەی نیشتماندا، بۆیە ئێمە داوا لە بارستە و كەسایەتی و لایەنەكانی نووسی \""چاكسازیی سیاسی\"" دەكەین هیچ لایەنێك لە هێزە نیشتمانی و پەرلەمانییەكان نەیەنە پەراوێزخستن.

هەروەها سوهێل ڕوونی كردەوە، هاوپەیمانییەكە داوا دەكا لە نووسی \""چاكسازیی سیاسی\""دا بەشداریی سیاسیی ئافرەتانی عێراق لە بڕیاردان و پێدانی پۆستە باڵاكان لە دەوڵەتدا لە بەرچاو بگیرێ، لەسەر بنەمای خاوێنی و توانا و لۆجیكی هاووڵاتیبوون بێ. هەروەها پێویست بكرێ لەسەر سەركردەی حزب و بارستە سیاسییەكان كە ڕۆڵی سروشتیی خۆیان بە ئافرەتان بدەن و ئەو پەراوێزخستنە بێتە چارەسەركردن كە پێشتر دووچاری هاتبوون.

هەروەها سوهێل دەڵێ نووسی هاوپەیمانییەكە بۆ پاڵپشتیی ئافرەتان، هاوكات داوا دەكا نووسی \""چاكسازیی سیاسی\"" چارەسەركردنی بنەڕەتیی كێشەكانی لاوان لە بێ كاری بگرێتە خۆ، ڕێوشوێنێك دابنرێ بۆ ئەوەی نوێنەرایەتییان لەناو حزب و دامەزراوەكاندا هەبێ.













ئاكانیوز"
Top