ئه‌گه‌ری هه‌یه په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان بدات
موئه‌یه‌د ته‌یب، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی كوردستانی له په‌رله‌مانی عێَراق به (رووداو)ی راگه‌یاند له به‌رنامه‌ی كاری ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق دایه ده‌نگ له‌سه‌ر چه‌ند پڕۆژه یاسایه‌ك بدرێ، له‌وانه هه‌مواركردنی دووه‌می پڕۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و قه‌زا و ناحییه‌كانی ژماره(36)ی ساڵی 2008. دیوانی وه‌قفی سووننه و شیعه و مه‌سیحی و ئێزیدی و سابیئه‌ی مه‌ندانییه‌كان، كه‌م توانایی وه‌زاره‌تی كاره‌با له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كاره‌با.
بڕیاربوو هه‌فته‌ی رابردوو ده‌نگ بدرێ له‌سه‌ر هه‌مواركردنی دووه‌می پڕۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و قه‌زا و ناحییه‌كانی ژماره(36)ی ساڵی 2008 ، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكی كوتله‌كان ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه یاسایه دواخرا. بۆیه تائێستا كوتله‌كانیش نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنی كۆتایی له‌باره‌ی ئه‌و پڕۆژه یاسایه.
هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م بۆ چه‌ند پڕۆژه یاسایه‌ك ده‌كرێ، له‌وانه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌ی بودجه‌ی ته‌واوكاری. پڕۆژه یاسای گه‌ڕاوه‌كان و ئه‌و دۆكیۆمێنتانه كه به ناوی خوازراوه‌وه نووسراون. ئه‌مه وه‌ك موئه‌یه‌د ته‌یب، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی كوردستانی له په‌رله‌مانی عێَراق ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات.
رووداو
