پشووه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق ناگرێته‌وه
حكومه‌تی عێراقی بڕیاریدا، ئه‌مڕۆ پشووی فه‌رمی بێت له سه‌رتاسه‌ری عێراق جگه له هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما بۆ سه‌رووی 50 پله ، به‌ڵام ئه‌م پشووه په‌رله‌مانی عێراق ناگرێته‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ (رووداو) نێردراوه داوا له سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق ئاماده‌بن و پشووی فه‌رمی په‌رله‌مان ناگرێته‌وه.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فڕاكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه و داوایان لێده‌كات له واده‌ی دیاریكراوی خۆیان ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه بن، هه‌روه‌ها داواش له فه‌رمانبه‌رانی تایبه‌ت به دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی كراوه ده‌وامی خۆیان بكه‌ن.
